پاریس سانجێرمان لە دواخستنی یارییەکەی نیگەرانە

پاریس سانجێرمان لە دواخستنی یارییەکەی نیگەرانە
21 ئەیلوول
جیهان

ئاڤا سپۆرت

پاریس سانجێرمان بەهۆی دواخستنی یارییەکەیان بەرامبەر مارسیلیا و دیاریکردنی کاتی نوێی یارییەکە نیگەرانە.


چیرۆکە سەرەکی: پاریس سانجێرمان بڕیاربوو ئەمشەو کاتژمێر 21:45 لە لو کلاسیک لە هەفتەی پێنجەمی لیگ ئا ببێتە میوانی مارسیلیا، بەڵام بەهۆی نالەباری کەشوهەوا بە ناچاریی یارییەکە دواخرا و سبەی شەو کاتژمێر 21:00 یارییەکە ئەنجام دەدرێت.

زانیاریی زیاتر: ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکانی باڵۆن دۆر بڕیار سبەی شەو کاتژمێر 21:00 ئەنجام بدرێت و بەشێک لە یاریزانەکانی پاریس سانجێرمان پاڵێوراوی بردنەوەی خەڵاتە جیاوازەکانی باڵۆن دۆرن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پاریس سانجێرمان کاتی یارییەکەی دەکەوێت هەمان کاتی دابەشکردنی خەڵاتەکانی باڵۆن دۆر، ئەمەش یانەی پاریس سانجێرمانی نیگەران کردووە چونکە یاریزانەکانی ناتوانن بەشداری مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتەکان بن.

ئەمەش بزانە: پاریس سانجێرمان هەشت یاریزانی جیاوازی لەنێو لیستی پاڵێوراوەکانی بردنەوەی باڵۆن دۆرن، هەروەها لویس ئێنریکی ڕاهێنەریش پاڵێوراوی باشترین ڕاهێنەری جیهانە، یانەی پاریس سانجێرمانیش پاڵێوراوی بردنەوەی باشترین یانەی جیهانە، بۆ خەڵاتی کۆپای باشترین یاریزانی لاوی ساڵیش دێزری دوێ یەکێکە لە پاڵێوراوەکانی بردنەوەی خەڵاتەکە.

کرێکار ڕەسوڵ

هەواڵساز
کرێکار ڕەسوڵ