هەولێر لە بەسڕە یاریدەکات

هەولێر لە بەسڕە یاریدەکات
20 ئەیلوول
ناوخۆ

ئاڤا سپۆرت

یانەی هەولێر لە گەڕی دووەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق، لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی یانەی مینا دەبێتەوە، یارییەکە کاتژمێر(08:30) ئەمشەو لە یاریگای بەسڕە بەڕێوەدەچێت.

 

وێنە گەورەکە: هەولێر لەژێر سەرپەرشتی باسم قاسم، دووەم یاریی لە خولی ئەستێرەکانی عێراق ئەنجام دەدات، تەواوی یاریزانەکانی بۆ ئەم یارییە ئامادەن، راهێنەری هەولێر بەوە ناسراوە کە بە پلانی(3-5-2) یاریدەکات.

 

لە لایەکی دیکەوە: یانەی مینا بە راهێنەرایەتی لوئەی سەڵاح گەڕی رابردوو لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی (3-1) لە یانەی نەفتی میسان بردووەتەوە، دەیانەوێت دووەم بردنەوە لە خولەکە تۆماربکەن.

 

زانیاریی زیاتر: یانەی هەولێر گەڕی ڕابردوو لە یاریگای دهۆک توانی بە ئەنجامی(3-2) لە یانەی نەجەف بباتەوە، دەیانەوێت دووەم سەرکەوتن لەسەر حسابی یانەی مینا بەدەستبێنن.