هەڵبژاردەکان بۆتۆ
یاریزانانی هەولێر خەڵات کران
شەیری بکە لە:

وێنەی هاندەرانی هەولێر
18 ئەیلوول
ناوخۆ
ئاڤا سپۆرت
سەفین یاسین سەرۆکی یانەی هەولێر، دوای سەرکەوتنەکەی یانەی هەولێر بەسەر یانەی نەجەف خەڵاتی رێزلێنانی بە یاریزان و ستافی راهێنەران بەخشی.
وێنە گەورەکە: دوای بردنەوەکەی یانەی هەولێر لە یانەی نەجەف، سەرۆکی یانەکە خەڵاتی دارایی بەسەر یاریزنەکان وستافی راهێنەران بەخشی، هەر یاریزانێک بڕی 400 هەزاری بە دیاریی وەرگرت.
زانیاریی زیاتر: ئەم خەڵاتە سەرجەم یاریزانەکان و ستافی راهێنەران و دەستەی کارگێڕی یانەکەی گرتەوە، سەرجەمی پارەی خەڵاتەکە گەیشتە 14 ملیۆن دیناری عێراقی.
ئەمەش بزانە: یانەی هەولێر دوای کۆمەڵێک گرفت و کێشە دواجار سەفین یاسین سەرۆکایەتی یانەکەی وەرگرت، لە دووەم یاریی رۆژی شەممە ڕووبەڕوو یانەی مینا دەبێتەوە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.