هەڵبژاردەکان بۆتۆ
دهۆک ئەستێرەیەکی تیپەکەی بۆ یاریی شوڕتە لەدست دا
شەیری بکە لە:

هارون لە کاتی مەشق
ئاڤا سپۆرت
هارون ئەحمەد ئەستێرە و ناوەڕاستکاری یانەی دهۆک، بەهۆی پێکان لە یاریی دووەمی تیپەکەی لە خولی ئەستێرەکانی عێراق، بەشداریی ناکات.
وێنە گەورەکە: رۆژی یەکشەممەی داهاتوو، لە گەڕی دووەمی خولەکە یانەی دهۆک، لەشاری بەغدا دەبێتە میوانی یانەی شوڕتە، بەڵام لە تواناکانی ناوەڕستکاری تیپەکەی کە هارون ئەحمەدە بێبەش دەبێت.
زانیاریی زیاتر: هارون ئەحمەد لە ماسوولکەکانی دواوەی رانی چەپی دووچاری پێکان هاتووە، بەو هۆەیەشەوە لە یاریی یەکەمی تیپەکەی بەرامبەر یانەی گەرمە یاریی نەکرد، بە گۆڵێکی بێوەڵام یارییەکەیان دۆڕاند، ئەم یارییەش بەرامبەر شورتە ناتوانێت یاریی بکات.
ئەمەش بزانە: هارون ئێستا لەژێر چاودێری وەرگرتنی چارەسەری سوشتییە، ئەگەر هەیە یاریی بەرامبەر یانەی کەرخ لە گەری سێیەمی خولەکە چەند خولەکێک بەشداریی بکات.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.