ئینتەر مەیامی تۆڵەی خۆی کردەوە

ئینتەر مەیامی تۆڵەی خۆی کردەوە

لیۆنێل مێسی و جۆردی ئالبا

17 ئەیلوول
جیهان

ئاڤا سپۆرت

ئینتەر مەیامی لە گەڕی 18ـی خولی ئەمریکی لە یاریگای خۆیدا میوانداریی سیاتڵ ساوندەرزی کرد.

چیرۆکە سەرەکییەکە: ئینتەر مەیامی ئەم بەرەبەیانە پێشوازی لە سیاتڵ ساوندەرز کرد و بە سەرکردایەتی لیۆ مێسی، بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک، سێ خاڵی دیکەی خستە خەزێنەی خاڵەکانی لەم وەرزەی خولی ئەمریکی.

زانیاریی زیاتر: مەیامی لە سەرەتاوە دەستی بە هێرشەکانی کرد و لە خولەکی 12 جۆردی ئالبا بە سوودوەرگرتن لە پاسێکی مێسی، یەکەم گۆڵی یارییەکەی تۆمارکرد، پاشان بەردەوامبوون لە هێرشبردن و لە خولەکی 41 ئەمجارەیان مێسی بە پاسێکی ئالبا گۆڵی دووەمی تۆمارکرد.

لە گێمی دووەمدا: میامی لە خولەکی 52ـی گێمی دووەمدا لە ڕێگای فرای گورزێکی دیکەی وەشاند و جیاوازییەکەی کردە سێ هێندە. ئەگەرچی لە خولەکی 69 ئۆبێد ڤارگاس گۆڵێکی بۆ ساوندەرز تۆمارکرد، بەڵام ئەمە لە شکست ڕزگاری نەکردن و یارییەکە 3-1 لە بەرژەوەندی ئینتەر میامی کۆتایی هات.

کرێکار ڕەسوڵ

هەواڵساز
کرێکار ڕەسوڵ