هەڵبژاردەکان بۆتۆ
پێشهاتەکانی یاریی بایرن میونشن و چێڵسی
شەیری بکە لە:

ئاڤا سپۆرت
چێڵسی و بایرن میونشن بە یاریی لووتکەی نێوانیان دەست بەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ دەکەن.
چیرۆکە سەرەکییەکە: بایرن میونشن لە یەکەم گەڕی چامپیۆنزلیگ کاتژمێر 22:00 پێشوازی لە چێڵسیی پاڵەوانی جیهان دەکات، تیمەکەی ئێنزۆ مارێسکا بە دۆخێکی مامناوەندا تێدەپەڕێت. لە لایەکی دیکەوە بایرن میونشن بە دۆخێکی نایابدا تێدەپەڕێت.
زانیاریی زیاتر: بایرن میونشن لە بۆندسلیگا لە کۆی سێ یاریی نۆ خاڵی تەواوی کۆکردووەتەوە و سەرجەم یارییەکان براوە بووە. هەرچی چێڵسییە لە چوار یاریی پرێمەرلیگدا بە دوو بردنەوە و دوو یەکسانبوون، توانیویەتی هەشت خاڵ کۆبکاتەوە.
ئەمەش بزانە: بایرن میونشن و چێڵسی لە ڕابردوودا شەش جار ڕووبەڕووی یەکدی بوونەتەوە، یانە باڤارییەکە چوار جار براوەبووە و 23 گۆڵیشی تۆمارکردووە، لە بەرامبەردا چێلسی دوو یاریی بردووەتەوە و 18 گۆڵی تۆمارکردووە.
پێکهاتەی پێشبینیکراو:
بایرن میونشن: مانوێل نۆیەر، کۆنراد لایمەر، دایۆت ئۆپامیکانۆ، جۆناسان تا، جۆسیپ ستانیسیچ، یۆشوا کیمیچ، لیۆن گۆرێتزکا، مایکل ئۆلیسێ، سێرجیۆ گنابری، لویس دیاز، هاری کەین.
چێڵسی: ڕۆبێرت سانچێز، مارک کوکورێیا، تۆسین ئادارابیۆیۆ، تریڤۆ چالۆبا، ڕیس جەیمس، ئێنزۆ فێرناندێز، مۆیسیس کایسیدۆ، جەیمی گیتێنز، کۆڵ پاڵمەر، پێدرۆ نێتۆ، جواو پێدرۆ.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.