هەڵبژاردەکان بۆتۆ
پیشەسازی مەترسی کشانەوەی لەسەرە
شەیری بکە لە:

پێکهاتەی پیشەسازی
ئاڤا سپۆرت
یانەی پیشەسازی مەترسی کشانەوەی بۆ خولی نایابی کوردستان لەسەرە، دوایی کشانەوەی یانەکانی برایەتی و هەڵۆ، ئێستا ناوی یانەی پیشەسازی دێت کە لە خولی نایابی کوردستان بکشێتەوە.
ئەوەی لە بارەیەوە دەگوترێت: مەولود رەمەزانی راهێنەری یانەی پیشەسازی بە ئاڤا سپۆرتی راگەیاند، کە بەهۆی کێشەی دارارییەوە رەنگە ئەم وەرزە بەشداریی لە خولی نایابی کوردستان نەکەن، چونکە ناتوانن بە قەرز و قۆڵە یانەکە بەڕێوەببەن.
زانیاریی زیاتر: ئاڤا زانیویەتی ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکی یانەی پیشەسازی لەگەڵ خاوەنی پڕۆژەکانی ئەو یانەیە کۆدەبێتەوە، لەسەر پێدانی پارە، ئەگەر ئەمڕۆ بگەنە رێککەوتن، ئەوا بەشداریی لە خولەکە دەکەن، بەڵام ئەگەر نەگەنە رێککەوتن ئەوا لە خولی نایابی کوردستان دەکشێنەوە.
ئەمەش بزانە: خولی نایابی کوردستان بڕیارە یەکەم گەڕی لە 22- ئۆکتۆبەری ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی کێشەی دارارییەوە ئەگەر هەیە خولەکە لە کات و ساتی خۆیدا بەڕێوەنەچێت.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.