هەڵبژاردەکان بۆتۆ
هەولێر ریمۆنتادای بەسەر نەجەف کرد
شەیری بکە لە:

دڵخۆشی یاریزانانی هەولێر
ئاڤا سپۆرت
یانەی هەولێر لە شاری دهۆک، لە یەکەم یاریی وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق، سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا، و نەجەفی بەدەستی بەتاڵ ناردەوە.
وێنە گەورەکە: هەولێر بە راهێنەرایەتی باسم قاسم، بە پلانی(3-5-2) یاریدەکرد، لە گێمی یەکەم بە ئەنجامی(2-1) کەوتەدواوە، تیپەکە شپرزەیی زۆری پێوەدیاربوو.
لە لایەکی دیکەوە: لە گێمی دووەم باسم قاسم خالە لاواز و بەهێزەکانی تیپی بەرامبەری دیاریکرد و ریمۆنتادای بەسەر نەجەف دا کرد، توانی یارییەکە بە ئەنجامی (3-2)بباتەوە، کە لە کۆتاساتەکانی یاریی سەرهەنگ موحسینی گۆڵپارێز، چەند جارێک تیپەکەی لە گۆڵی مسۆگەر رزگار کرد.
زانیاریی زیاتر: لەم گەڕەی خولی ئەستێرکان، لەنێو یانە کوردستانییەکان تەنیا یانەکانی هەولێر و نەورۆز بردنەوەیان تۆمارکرد، لە خانەکانی سێیەم و چوارەمی ریزبەندی دێن، لەم گەڕەدا هیچ یارییەک بە یەکسانبوون کۆتایی نەهات.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.