مژدە خۆشەکە بۆ هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید گەیشت

مژدە خۆشەکە بۆ هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید گەیشت
15 ئەیلوول
جیهان

ئاڤا سپۆرت

جود بێلینگهام گەڕایەوە پێکهاتەی ڕیاڵ مەدرید و بۆ چامپیۆنزلیگ ئامادەیە.

وێنە گەورەکە: جود بێلینگهام دوای دوو مانگ دوورکەوتنەوە لە یاریگاکان، بۆ یارییەکەی سبەی بەرامبەر مارسیلیا لە چامپیۆنزلیگ، جارێکی دیکە گەڕایەوە و بانگێشتی پێکهاتەی ڕیاڵ مەدرید کراوە.

زانیاریی زیاتر: بێلینگهام ڕۆژانە هەشت بۆ نۆ کاتژمێری لە ڤاڵدێبێباسی تایبەت بە ڕاهێنانەکانی ڕیاڵ مەدرید بەسەربردووە، تاوەکو بتوانێت بە زووترین کات بگەڕێتەوە یاریکردن، بۆ ئەو مەبەستەش ڕۆژانە ڕاهێنانی بە تۆپ، هۆڵی داخراو و مەلەوانی ئەنجامداوە.

ئەوەی باسکراوە: ڕیاڵ مەدرید پلانی هەبووە لە ناوەڕاست یاخود کۆتایی مانگی داهاتوو جود بگەڕێتەوە یاریکردن، بەڵام یاریزانەکە سووربووە لەسەر زووتر گەڕانەوە و یاریکردن.

ئەمەش بزانە: بێلینگهام لە 15ـی تەمووز نەشتەرگەری بۆ شانی ئەنجامداو و لە سەرجەم یارییەکانی ئەم وەرزەی مێرێنگێ دابڕاوە، لەو کاتەوەشی پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە کردووە بەهۆی پێکانەوە 11 یاری دابڕاوە.

کرێکار ڕەسوڵ

هەواڵساز
کرێکار ڕەسوڵ