هەڵبژاردەکان بۆتۆ
ڕیاڵ مەدرید لیستی یاریزانەکانی بۆ یارییەکەی مارسیلیا بڵاوکردەوە
شەیری بکە لە:

ئاڤا سپۆرت
ڕیاڵ مەدرید لیستی یاریزانە بانگێشتکراوەکانی بۆ یارییەکەی بەرامبەر مارسیلیا بڵاوکردەوە.
وێنە گەورەکە: ڕیاڵ مەدرید سبەی شەو کاتژمێر 22:00 لە گەڕی یەکەمی چامپیۆنزلیگ لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ، میوانداریی مارسیلیای فەڕەنسی دەکات.
زانیاریی زیاتر: ئەنتۆنی ڕودیگێر بەهۆی پێکانەوە لە لیستەکە دوورخراوەتەوە، هەروەها فێرلاند مێندی و ئێندریک هێشتا بەتەواوی چاک نەبوونەتەوە و ناویان لە لیستی بانگێشتکراوەکاندا نییە.
ئەمەش بزانە: جود بێلینگهام دوای دوورکەوتنەوەیەکی ماوەدرێژ گەڕاوەتەوە و بانگێشتکراوە، ئێدواردۆ کاماڤینگاش گەڕاوەتەوە پێکهاتە و ناوی لە لیستەکەدا هەیە.
تەواوی لیستەکە: تیبۆ کۆرتوا، ئاندرێ لونین، فران گۆنزالێز، دانی کارڤاخال، ئێدێر میلیتاو، دەیڤد ئالابا، ترێنت ئەلیکساندەر ئارنۆڵد، ڕاول ئاسێنسیۆ، ئالڤارۆ کارێراس، فران گارسیا، دین هاوسن، جود بێلینگهام، ئێدواردۆ کاماڤینگا، فێدی ڤاڵڤێردی، چوامینی، ئاردا گولەر، دانی سیبایۆس، ڤینیسیۆس جونیۆر، کیلیان ئمباپێ، ڕۆدریگۆ، گۆنزالۆ گارسیا، برایم دیاز، فرانکۆ ماستانتونۆ.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.