دهۆک بە گەرمە دۆڕا

دهۆک بە گەرمە دۆڕا

یاریی نێوان دهۆک و گەرمە

15 ئەیلوول
ناوخۆ

ئاڤا سپۆرت 

لە گەڕی یەکەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق، یانەی دهۆک میوانداریی یانەی گەرمەی کرد، یارییەکە لە بەرژەوەندی گەرمە بەکۆتاهات و سێ خاڵی گرنگی لە دهۆک وەرگرت

 

وێنە گەورەکە: لە گێمی یەکەمی یارییەکە و لەسەرەتایی یارییەکە عەلی یاسینی گۆڵپارێزی دهۆک هەڵەیەکی کرد و گەرمەی کردە خاوەن گۆڵی یەکەمی یارییەکە، لەم گێمەدا گەرمە باشتر دەردەکەتن.

 

زانیاریی زیاتر: لە گێمی دووەم راهێنەری دهۆک گۆڕانکاری ئەنجامدا و زاکیری خستە نێو یاریگا، ئەمە لایەنی هێرشبەری هەڵۆکانی چیای باشتر کرد، بەڵام هێرشەکان گۆڵی لێنەکەوتەوە.

 

ئەمەش بزانە: یاریی بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام لە بەرژەوەندی یانەی گەرمە کۆتاییهات، کە ئەم وەرزە نزیکەی 10 ملیاری بۆ دروستکردنی پێکهاتەکەی خەرج کردووە.