هەڵبژاردەکان بۆتۆ
هەولێر رووبەڕووی نەجەف دەبێتەوە
شەیری بکە لە:

پێکهاتەی هەولێر
ئاڤا سپۆرت
ئەمشەو لە گەڕی یەکەمی وەرزی نوێی خولی ئەستێرەكانی عێراق، یانەی هەولێر لەنێو یاریگەی دهۆك میوانداریی نەجەف دەكات، یارییەكەش لە كاتژمێر 08:30ـی شەو بەڕێوە دەچێت.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: دەزانن ئێمە لە کاتێکی درەنگ ئەرکی تیپەکەمان گرتە دەست، لە تیپەکەمان نزیکەی 17 یاریزان رۆیشتوون، لەبەر ئەوە پێویستمان بە یاریزانی نوێ لەنێوخۆ و لە دەرەوە هەبوو، ئەمەش کاتی زیاتری پێوستە بۆ ئامادەکاری، بەردەوامیش یەکەمین یاریی لە خول و پاڵەوانێتییەکانی نێوخۆیی و جیهانی قورسە.
زانیاریی زیاتر: ئێمە دواکەوتووین لە هێنانی یاریزانی پیشەگەر و تا ئێستا چوار پیشەگەرمان هەیە، پێنج رۆژمان لەبەردەم ماوە بۆ ئەوەی بتوانین یاریزان زیاد بکەین, دەبێت هاندەران لێمان تێبگەن هێنانی پیشەگەر دوابکەوێت باشترە لەوەی بژاردەیەکی هەڵە هەبێت و نابێت بە هەست و سۆز کار بکەین.
ئەمەش بزانە: باسم قاسم، ئاماژەی بۆ ئەوە كرد پێویستە هەموومان ئارام بن و متمانەیان هەبێت، لە کۆتاییدا هەموو شتێک باش دەبێت، بەڵێنی بە ئیدارەی یانەکە داوە لە كۆتایی ئەم وەرزە پلەی پێنجەم یان شەشەمی خولەکە بەدەستبهێنن.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.