حکومەتی هەرێم یاریگاکانی کوردستان نۆژەندەکاتەوە

حکومەتی هەرێم یاریگاکانی کوردستان نۆژەندەکاتەوە

یاریگای فرەنسۆ هەریری

14 ئەیلوول
ناوخۆ

ئاڤا سپۆرت

یاریگاکانی کوردستان لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە گرنگی زۆریان پێدەدرێت، ئەم وەرزە هەرسێ یاریگای هەولێر و زاخۆ و دهۆک بەر هەڵمەتی نۆژەنکردنەوە کەوتن.

 

وێنە گەورەکە: لەگەڵ کۆتاییهاتنی خولی ئەستێرەکانی عێراق، یانەکانی کوردستان دەستیان بە نۆژەنکردنەوە و گۆڕینی چیمەنی یاریگاکان و بەشیکی یاریگەیان کرد، ئەمەش بە پاڵپشتی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بووە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: حکومەتی هەرێم بۆ نۆژەنکردنەوەی یاریگای شەهید فرەنسۆ هەریری لەشاری هەولێر، نزیکەی یەک ملیار و 761 ملیۆن دیناری لەسەر بوجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر تەرخانکردووە، لەسەرەتای نۆڤێمبەری ئەمساڵ نوێکردنەوەی یاریگاکە تەواودەبێت.

 

زانیاریی زیاتر: یاریگا قەشەنگ و جوانەکەی دهۆک، کە ئێستا بووەتە ماڵی هەمووان، تەنیا بۆ گۆڕینی چیمەنی یاریگا یانەکە، حکومەتی هەرێم نزیکە نیو ملیار دیناری عێراقی جەرج کردووە، بەڵام بووەتە شانۆی ئاهەنگێڕان و سەرکەوتنەکانی یانەی دهۆک.

 

ئەمەش بزانە: یاریگای زاخۆ، کە وەرزی رابردوو پڕ هاندەرترین یاریگا بووە لەسەر ئاستی عێراق، هەموو گەڕێک جوانترین نمایشی تێدا ئەنجام دەدرا، بۆ جوانتر کردنی یاریگاکە و نۆژەنکردنەوەی حکومەتی هەرێم نزیکەی یەک ملیار و 400 ملیۆنی خەرج کردووە، کە کۆتایی مانگی سێبتێمبەر کارەکانی تەواو دەبێت.