هەڵبژاردەکان بۆتۆ
بەرامبەر لیڤەرپووڵ گومان لە بەشداریکردنی دوو ئەستێرەی ئەتلەتیکۆ مەدرید هەیە
شەیری بکە لە:

ئاڤا سپۆرت
ئەتلەتیکۆ مەدرید ئەگەری هەیە بۆ چامپیۆنزلیگ لە تواناکانی خولیان ئەلڤارێز و داڤید هانسکۆ بێبەش بێت.
وێنە گەورەکە: خولیان ئەلڤارێز و داڤید هانسکۆ لە یارییەکەی بەرامبەر ڤیاڕیاڵ لە گەڕی چوارەمی لالیگا دووچاری پێکان بوون و یاریگایان جێهێشت، تاوەکو ئێستا ماوەی دوورکەوتنەوەیان دیارینەکراوە، بەڵام گومان لە بەشداریکردنیان لە یارییەکەی بەرامبەر لیڤەرپووڵ هەیە.
زانیاریی زیاتر: خولیان ئەلڤارێز لە پشووی نێوان گێمەکان گۆڕانکاری پێکرا و نەیتوانی لە گێمی دووەم بەشداری بکات، داڤید هانسکۆش ئەگەرچی لە گێمی دووەم هاتەناوەوە، بەڵام تەنیا دوای حەوت خولەک بەهۆی پێکانەوە یاریگای جێهێشت.
زیاتر بزانە: ڕۆبن لی نۆرماند یەکێکی دیکە بوو لەو یاریزانانەی نەیتوانی یارییەکە تەواو بکات، بەڵام بەشداریکردنی لە یارییەکە لە مەترسیدا نییە و ئامادە دەبێت.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.