هەڵبژاردەکان بۆتۆ
ناوبژیوانی ژووری ڤار لە یارییەکەی ڕیاڵ مەدرید و ڕیاڵ سۆسیداد دوور دەخرێتەوە
شەیری بکە لە:

ئاڤا سپۆرت
ناوبژیوانی ژووری ڤار لە یارییەکەی ڕیاڵ مەدرید و ڕیاڵ سۆسیداد، بەهۆی ئاگادارنەکردنەوەی ناوبژیوانی سەرەکی نێو یاریگا لەو هەڵەیەی ئەنجامیدا، بۆ ماوەیەک لە کارەکەی سڕ دەکرێت.
چیرۆکە سەرەکییەکە: دین هاوسن لە یارییەکەی ڕیاڵ مەدرید و ڕیاڵ سۆسیداد لە خولەکی 32ـی یارییەکە لەلایەن خیل مانزانۆی ناوبژیوانی نێو یاریگا بە کارتی سوور کرایە دەرەوە، بەهۆی ئەوەی ڕێگری لە هێرشێکی هەڵگەڕاوەی مەترسیداری ڕیاڵ سۆسیداد کرد.
لێدوانی فەرمی: خۆسێ فێلیکس دیاز، ڕۆژنامەنووس لە ڕۆژنامەی مارکا دەڵێت، لیژنەی ناوبژیوانان ڕایگەیاندووە کە فیگێرو ڤازکێزی ناوبژیوانی ژووری ڤاری یارییەکە بۆ ماوەیەک سڕ دەکرێت، چونکە نەیتوانیوە ناوبژیوانی سەرەکی یاریگا لەو هەڵەیە ئاگادار بکاتەوە، کە بە کردنەدەرەوەی دین هاوسن ئەنجامیدا.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.