شەمەندەفەری وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق بەڕێدەکەوێت

شەمەندەفەری وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق بەڕێدەکەوێت

یانەی زاخۆ لەکاتی راهێنان

13 ئەیلوول
ناوخۆ

ئاڤا سپۆرت

ئەمڕۆ شەممە، گەڕی یەکەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق بۆ وەرزی 2025-2026 دەستپێدەکات، یاریی کردنەوەش لە شاری بەغدا دەبێت، دوو یانەی کوردستانیش ئەمشەو یاریدەکەن.

 

وێنە گەورەکە: بە یاریی نێوان ئەمانەی بەغدا و دیالە لە کاتژمێر (18:00) ئێوارە خولی ئەستێرەکانی عێراق بۆ ئەم وەرزە دەستپێدەکات، دواتر لە کاتژمێر (20:30) یاریی زاخۆ و تەڵەبە بەڕێودەچێت، لەهەمانکاتدا یاریی نەورۆز و کارەبا ئەنجام دەدرێت.

 

زانیاریی زیاتر: بەهۆی ئامادەنەبوونی یاریگای یانەی نەورۆز ئە یارییە لە شاریی دهۆک بەڕێوەدەچێت، چونکە یاریگا نەورۆز بەهۆی نۆژەنکردنەوە ناتوانرێت لە ئێستادا یاریی تێدا ئەنجام بدرێت.

 

ئەمەش بزانە: یانەکانی هەولێر و دهۆک و زاخۆ و نەورۆز لەم وەرزە خولی ئەستێرەکانی عێراق بەشدارن، وەرزی رابردوو یانەی نەورۆز توانی پلەی سێیەم لە خولی ئەستێرەکانی عێراق بەدەستبهێنێت.