یانەیەکی دیکە لە خولی نایابی کوردستان کشایەوە

یانەیەکی دیکە لە خولی نایابی کوردستان کشایەوە

پێکهاتەی یانەی برایەتی

10 ئەیلوول
ناوخۆ

ئاڤا سپۆرت

یانەی برایەتی 40 رۆژ پێش دەستپێكی ئەم وەرزە كشانەوەی لە خولی نایابی كوردستان راگەیاند، هۆكارەكەشی بۆ كێشەی دارایی دەگەڕێنێتەوە.

وێنە گەورەکە: یانەی برایەتی لە راگەیاندراوێكدا نووسیویەتی: بە نیگەرانییەكی زۆرەوە رایدەگەیەنین ناتوانین بەشداریی وەرزی نوێی خولی نایابی كوردستان بكەین، چونكە یانەكەمان هیچ پرۆژەیەكی وەبەرهێنان و سەرچاوەیەكی داهاتی نییە.

زنیاریی زیاتر: یانەی برایەتی یەکەم یانەیە بەفەرمی بڕیاریداوە بەشداریی وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان نەکات کە وابڕیارە رۆژی 22ـی مانگی داهاتوو دەستپێبکات، کە برایەتی ساڵی 1984 دامەزراوە، لە وەرزی 2020 ـ 2021 بۆ یەكەمجار نازناوی خولی نایابی كوردستان و جامی هەرێمی كوردستانی بردووەتەوە.

ئەوەش بزانە: یانەی برایەتی لە بەشێكی دیكەی بەیاننامەكەیدا جەخت لەوە دەكەنەوە سەرجەم یاریزانەكانیان ئازادن بۆ هەر یانەیەك دەچن.