هەڵبژاردەکان بۆتۆ
عێراق ڕووبەڕووی عومان دەبێتەوە
شەیری بکە لە:
یاریزانانی عێراق
ئاڤا سپۆرت
لە چوارچێوەی یارییەکانی پاڵاوتنی کیشوەری ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026 لە ئەمریکا و کەنەدا و مەکسیک، لە قۆناغی گەڕانەوەدا، ئەمشەو کاتژمێر (7:00)، هەڵبژاردەی عێراق دەبێتە میوانی هەڵبژاردەی عومان.
وێنە گەورەکە: عێراق بە ڕاهێنەرایەتی کاساس خۆ بۆ ئەم یارییە ئامادەکردووە، گرفتی پێکهاتەکەی کاساس لە بەرگری باڵی ڕاستییەتی، چونکە موستەفا سەعدون بەهۆی کەڵەکەبوونی کارتە زەردەکانەوە ناتوانێت بەشداریی یارییەکە بکات، بەڵام زەید تەحسینی دڵی بەرگری بۆگەڕاوەتەوە، ئەمەش هەواڵێکی خۆشە بۆ عێراقییەکان، چونکە لەم پێگەیە کێشەیان هەیە.
زانیاریی زیاتر: عێراق بە کۆکردنەوەی هەشت خاڵ لە خانەی سێیەمی کۆمەڵەکەی دێت، ڕکابەرەکەی ئەمڕۆشی خاوەنی شەش خاڵە، بۆیە عێراق تەنیا پێویستی بە بردنەویە، بۆ ئەوەی بۆ جامی جیهانی داهاتوو سەربکەوێت.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.