پیشەسازی مێژوو دەنووسێتەوە

پیشەسازی مێژوو دەنووسێتەوە

یاریزانانی پیشەسازی

18 تشرینی دووەم
ناوخۆ

ئاڤا سپۆرت


ڕۆژی یەكشەممە، لە گەڕی سێیەمی خولی نایابی كوردستان، لە هەولێری پایتەخت یانەی پیشەسازی میوانداریی یانەی چوارقوڕنەی كرد، توانی دووەم بردنەوە لە خولەکە دەستەبەر بکات.


وێنە گەورەکە: یارییەكە بە تاكە گۆڵێكی محەمەد فاتیح لە بەرژەوەندی یانەی پیشەسازی كۆتایی هات، لە بەرامبەردا چوارقوڕنە هەردوو یارییەكەی ئەم وەرزەی دۆڕاندووە و لە کۆتا ڕیزبەندی خولەکە دێت.

ئەمەش بزانە: پیشەسازی لە یەكەمین وەرزی لە خولی نایابی كوردستان دوو سەركەوتن و بەرامبەربوونێكی هەیە، مەولود ڕەمەزان ڕاهێنەری یانەی پیشەسازی 610 ڕۆژە وەكو ڕاهێنەر هیچ یارییەكی نەدۆڕاندووە.


 زانیاریی زیاتر: مەولود ڕەمەزان، وەرزی رابردوو لە خولی پلەیەكی كوردستان بەبێ ئەوەی تووشی هیچ شكستێک بێت یانەكەی بۆ یەكەمجار لە مێژوودا بۆ خولی نایابی كوردستان سەرخست.