هەڵبژاردەکان بۆتۆ
هەفتەیەکی پڕ گۆڵ لە خولی نایابی کوردستان بەڕێوەچوو
شەیری بکە لە:

یاریزانانی ئاکرێ
ئاڤا سپۆرت
لە خولی نایابی کورستان گەڕێکی پڕ گۆڵ بەڕێوەچوو، گەڕی یەکەمی خولی نایابی کوردستان بۆ وەرزی 2024-2025 ئەنجامدرا، لە یارییەکان ئەوەی چاوەڕواننەکراوبوو ڕوویدا، چونکە یانەکان بەشێوەی کراوە یارییان کرد و گۆڵی زۆریان تۆمارکرد.
ئامارەکان: لە حەوت یاریی گەڕی یەکەمی خولەکە یانەکان توانیان 24 گۆڵ تۆماربکەن گەورەترین ئەنجام لە یاریی نێوان ئاکرێ و چوارقوڕنە ڕوویدا کاتێک ئاکرێ بە (4-3) یارییەکە بباتەوە.
ئەمەش بزانە: یانەکانی پیشەسازی و ڕزگاری توانیان یەکەم بردنەوە لە خولی نایابی کوردساتن بەدەستبێنن، کە یەکەم وەرزیانە لە خولی نایاب یاریدەکەن، وەرزی ڕابردوو لە خولی پلەیەکەکان بوون.
زانیاریی زیاتر: یانەی ڕزگاری بە کۆکردنەوەی سێ خاڵ و بە جیاوازی گۆڵ لە خانەی یەکەمی ڕیزبەندییەکە دێت، یانەی ئاراراتیش بە فەرمی ماڵئاوایی لە خولەکە کرد.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.