یانەیەکی گەورە لە خولی نایابی کوردستان کشایەوە

یانەیەکی گەورە لە خولی نایابی کوردستان کشایەوە

یاریزانانی ئارارات

10 تشرینی دووەم
ناوخۆ

ئاڤا سپۆرت


یانەی ئارارات دوای چەندین ساڵ بۆ وەرزی 2024-2025 لە خولی نایابی کوردستان کشایەوە، فیدراسیۆنی تۆپی  پێی کوردساتن بڕیاری کۆتایی لەسەر یانەکە دەرکرد.


وێنە گەورەکە: یانەی ئارارات بەهۆی کێشەی دارایی بڕیایدا لە خولی نایابی کوردستان بکشێتەوە، لە وەرزی 2024-2025 بەشداریی لە خولەکە ناکات، فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستانیش بڕیاری دابەزاندنی یانەکەی دا و ئارارات بۆ خولی پلەکی کوردستان دابەزی.


لێدوانی فەرمی: وەلید ئەنوەر لە لێدوانێکدا بۆ ئاڤا سپۆرتی ڕاگەیاند، کە بەهۆی گرفتی دارایی ئەم بڕیارە سەختەماندا، بەڵام لە ئاستی لاوان و تازەپێگەیشتوان بەشداریی خولەکان دەکەین، تەنانەت بڕیارمانداوە بەشداریی لە خولەکانی عێراقی بکەین.

زانیاریی زیاتر: هەفتەی ڕابردوو گەڕی یەکەمی خولی نایابی کوردستان بەڕێوەچوو، بەڵام یانەی ئارارات بە هۆی کشانەوەی لە خولەکە لە بەرامبەر سیوانی نوێ یاریی نەکرد.