هەڵبژاردەکان بۆتۆ
دهۆک بە خاڵێک لە عومان گەڕایەوە
شەیری بکە لە:

یاریزانانی دهۆک و زەفاڕ
6 تشرینی دووەم
ناوخۆئاڤا سپۆرت
یانەی دهۆک لە گەڕی دووەمی یارییەکانی پاڵەوانێتی جامی کەنداو، لە دەرەوەی یاریگەی خۆی خاڵێکی گرنگی لە یانەی زەفاڕی عومانی وەرگرت.
چیرۆکە سەرەکییەکە: لە نیوەی یەکەمی یارییەکە ناوبژیوان دوو لێدانی سزای لە دژی یانەی دهۆک هەژمارکرد، لە لێدانی سزای دووەم، گۆڵی یەکەمی تیپەکەیان تۆمارکرد و دهۆک بە گۆڵێک دواکەوت.
لە لایەکی دیکەوە: لە نیوەی دووەمی یارییەکە دهۆک باشتربوو، هەوڵی ڕاستکردنەوەی ئەنجامەکەی دەدا، تا لە خولەکی 75 شارکی بەحری گۆڵی بەرامبەری تۆمارکردەوە.
باکگراوند: یانەی دهۆک بە کۆکردنەوەی چوار خاڵ لە خانەی دووەمی کۆمەڵەکەی دێت و یاریی سێیەم ڕووبەڕووی یانەی نەسڕی ئیماراتی دەبێتەوە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.