هەڵبژاردەکان بۆتۆ
نەورۆز یەکەم یاریی لە یاریگەی خۆی دۆڕاند
شەیری بکە لە:

محەممەد دلاوەر
ئاڤا سپۆرت
یانەی نەورۆ لە گەڕی حەوتەمی یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە یاریگەی تایبەت بەخۆی بە یانەی گەرمە دۆڕا، دووەم شکستی لەم وەرزەدا تووشهات.
چیرۆکە سەرەکییەکە: لە نیوەی یەکەمی یارییەکە ئاستی یارییەکە ناوەندبوو، یانەکان هیچ هێرشێکی ڕاستەقینەیان نەکردە سەر گۆڵی یەکتر، هیچ ڕووداوێکی گەورە لە یارییەکە ڕووینەدا.
لە لایەکی دیکەوە: لە نیوەی دووەمی یارییەکە یانەی گەرمە بە ڕاهێنەرایەتی غازی فەهد بەسەر ڤێرادا سەکەوتن، توانیان لە خولەکی 51 لە ڕێگەی جۆن ئۆکۆلی گۆڵی یەکەمی یارییەکە تۆماربکەن، خولەکی 70 مەروان حوسێن لە جولەیەکی جوان گۆڵی بەرامبەری تۆمارکردەوە، شەش خولەک دوای ئەمە محەممەد مەزهەر توانی گۆڵی دووەم بۆ گەرمە تۆماربکات، لە خولەکی 91 جۆ ئۆکۆلی گەڕایەوە و گۆڵی سێیەم و سەرکەوتنی یانەی گەرمەی تۆمارکرد.
باکگراوند: یانەی گەرمە بە کۆکردنەوەی 13 خاڵ لە خانەی دووەم ڕیزبەندی خولە دێت، نەورۆزیش بە هەشت خاڵ لە خانەی سێزدیەم دێت.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.