هەڵبژاردەکان بۆتۆ
دهۆک دووەم یاریی لە جامی کەنداو ئەنجام دەدات
شەیری بکە لە:

یاریزانانی دهۆک
ئاڤا سپۆرت
یانەی دهۆک لە گەڕی دووەمی پاڵەوانێتی جامی کەنداو، دەبێتە میوانی یانەی زەفاری عومانی، لە وڵاتی عومان یارییەکەی ئەنجام دەدات.
وێنە گەورەکە: سبەی چوارشەممە، کاتژمێر شەشی ئێوارە، یانەی دهۆک لە دووەم یاریی پاڵەوانێتی جامی کەنداو، دەبێتە میوانی یانەی زەفاری عومانی، سەرجەم یاریزانەکانی دهۆک بۆ ئەم یارییە ئامادەن.
زانیاریی زیاتر: ڕۆژی دووشەممە شاندی یانەی دهۆک لە ڕێگای فرۆکەخانەی هەولێرەوە گەشتی وڵاتی عومانیان کرد، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو، حکومەتی عێراقی بڕی 32 ملیۆن دیناری بۆ یانەی دهۆک دابینکرد، تا لە گەشتەکانیدا خەرجی بکەن.
باکگراوند: یانە دهۆک لە گەڕی یەکەمی پاڵەوانێتییەکە لە یاریگەی خۆی میوانداریی ئەهلی سەنعای یەمەنی کرد، توانی یارییەکە بە ئەنجامی (2-0) بباتەوە، بە بردنەوەی لە یاریی دووەم، ئەگەری گەیشتنی بە قۆناغی پێشکۆتایی زیاتر دەبێت.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.