هەولێر نەفتی بەسڕەی گۆڵبارنکرد

هەولێر نەفتی بەسڕەی گۆڵبارنکرد

پێکهاتەی هەولێر

4 تشرینی دووەم
ناوخۆ

ئاڤا سپۆرت


کەشی سارد و باراناوی هەولێر  ڕێگرنەبوو لە گەڕانەوەی هەولێر بۆ سەر سەر ڕێچکەی سەرکەوتنەکان.

وێنە گەورەکە: لە نیوەی یەکەم یاریی بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتاییهات، بەڵام لە نیوەی دووەم  سەمیر بابۆی ڕاهێنەر کاری لەسەر خاڵە لاوازەکانی تیپی میوان کرد.

لە لایەکی دیکەوە: یاریزانانی هەولێر  لە باڵەکان هێرشیان بۆ سەر تیپی بەرامبەر دەبرد، بەو هۆیەشەوە توانیان سێ گۆڵی دیکە تۆماربکەن، دوای دوو یاریی هاندەرانی هەولێر بە بردنەوە شادبکەنەوە.

باکگراوند: هەولێر بە بردنەوەی بە ئەنجامی (4-1) لە نەفتی بەسڕە، گەورترین ئەنجامی لە گەڕی شەشەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق تۆمارکرد، یانەکەی پایتەخت بە کۆکردنەوەی 11 خاڵ پلەی شەشەمی ڕیزبەندی خولەکەی گرتووە.