هەڵبژاردەکان بۆتۆ
کاساس یاریزانێکی دهۆکی دەوێت
شەیری بکە لە:

پیتەر گۆرگیس
ئاڤا سپۆرت
حکومەتی عێراقی دەیەوێت بە خێرایی ڕەگەزنامەی عێراقی بە یاریزان پیتەر گۆرگیس بدات، بۆ ئەم مەبەستە وەزیری ناوەخۆی عێراق لەگەڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقی لە هەوڵدان بە خێرایی کێشە و گرفتەکانی پیتر چارەسەر بکەن و ئەم ئەم یاریزانە یاریی بۆ هەڵبژاردەی عێراق بکات.
چیرۆکە سەرکییەکە: پیتەر دوای یارییەکەی دهۆک بەرامبەر زاخۆ، کاتێک گۆڵی یەکەمی بەشێوەیەکی نایاب لە تۆڕی زاخۆ تۆمارکرد، سەرنجی هەمووانی بەلای خۆیدا ڕکێشاو هێندەی دیکە بەرپرسانی حکومی لە بەغدا هاندا تا ڕەگەزنامەی عێراقی بۆ ئەم یاریزنە دەربکەن.
زانیاریی زیاتر: پیتەر لە خانەوادەیەکی ئاشوورییە پێشووتر باوکی لە شاری موسل ژیاوە، بەڵام کۆچیان بۆ وڵاتی ئوسترالیا کردووە، پیتەر لەوێ لە دایک بووە، دوای ئەو ئاستەبەرزەی لەم وەرزەدا لەگەڵ یانەی دهۆک پێشکێشی دەکات، خیسوس کاساس، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق زۆر بەتواناکانی پیتەر گۆرگیس، ئەستێرەی یانەکە سەرسام بووە و داوای یاریزانەکە دەکات و محەممەد شیاع سوودانیش داوایکردووە هەرچی زووە کارەکانی ئەو یاریزانە تەواو بکرێن.
باکگراوند: پیتەر گۆرگیس تەمەنی 24 ساڵە، لە ئوسترالیا لە دایکبووە و وڵاتینامەی سوێدی هەیە، یاریی بۆ هەڵبژاردەی خوار 17 ساڵان و 19 ساڵانی سوێد کردووە.
ئەمەش بزانە: پیتەر گۆرگیس، لە دیارترین ئەستێرە پیشەگەرەکانی ئەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراقە و لەگەڵ یانەی دهۆک ئاستێکی بەرز پێشکێشدەکات، لە یاریی بەرامبەر زاخۆ بە گۆڵێکی سەرنجڕاکێش هاوکاریی یانەکەی کرد بۆ بەدەستهێنانی خاڵێک لە دێربیی بادیناندا.
دۆخی عێراق لە پاڵاوتنەکان: هەڵبژاردەی عێراق لە مانگەدا لە پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی داهاتوو لە وڵاتانی مەکسیک و ئەمریکا و کەنەدا، ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئوردن و عومان دەبێتەوە، ئێستا بە کۆکردنەوەی حەوت خاڵ لە خانەی سێیەمی ڕیزبەندییەکە دێت.
مێژووی عێراق: عێراق دەیەوێت بۆ جاری دووەم بگاتە مۆندیال، چونکە لە مێژوودا تەنیا یەکجار گەیشتووەتە مۆندیال کە لە ساڵی 1986 لە مەکسیک بوو، تەنیا یەک گۆڵی تۆمارکردووە ئەویش یاریزان ئەحمەد رازی بوولە دژی بەلجیکا.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.