هەولێر دوو خاڵی لەدەست دا

هەولێر دوو خاڵی لەدەست دا

یاریزنانی هەولێر

31 تشرینی یەکەم
ناوخۆ

ئاڤا سپۆرت


لە گەڕی پێنجەمی یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق، یانەی هەولێر لە یاریگەی فرەنسۆ هەریری میوانداریی یانەی نەجەفی کرد.


وێنە گەورەکە: هەردوو تیپ لە شکست گەڕابوونەوە، دەیانویست بە بردنەوە دڵی هاندەرانیان ئاشت بکەنەوە، لە نیوی یەکەمی یارییەکە بە دوای هەڵەی یەکدی دەگەڕان، تا گۆڵی پێشکەوتنی پێ تۆمار بکەن، بەڵام لەنێو یاریگەی خۆیان کەمترن هەڵەیان ئەنجامدا، زیاتر پشتیان بە تۆپی درێژ دەبەست.

 

لە لایەکی دیکەوە: لەنیوەی دووەم یانەی نەجەف لە باڵەکان هێرشیان بۆسەر گۆڵی هەولێر دەبرد، بەڵام بەرگریکارانی هەولێر وەڵامی هێرشی شین پۆشەکانیان دەدایەوە.


زانیاریی زیاتر: سەمیر بابۆ چەند گۆڕانکارییەکی لەبەرژەوەندی هێرشبردندا ئەنجامدا، بەڵام نەیتوانی ئەنجامی یارییەکە لە بەرژەوەندی هەولێرییەکان بە کۆتا بێنێت، یاریی بە بێگۆڵ کۆتاییهات، هەر تیپە و خاڵێکی خستە سەر هەگبە خاڵەکان.