نەورۆز دووەم سەرکەوتنی بەدەستهێنا

نەورۆز دووەم سەرکەوتنی بەدەستهێنا
29 تشرینی یەکەم
ناوخۆ

ئاڤا سپۆرت


لە چوارچێوەی یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عیراق و لە گەڕی پێنجەم، یانەی نەورۆز بردنەوەیەکی گرنگی لەنێو یاریگای خۆی بەدەستهێنا، کەتێک لە یانە تەڵەبەی بردەوە.


چیرۆکە سەرەکییەکە: لە نیوەی یەکەمی یارییەکە یانەی نەورۆز باشتر دەردەکەوتن و بە چەند هێرشێک هەوڵی گۆڵکردنیان دەدا، تا لە خولەکی 37 مەڕوان حوسێن گۆڵی یەکەم و پێشکەوتنی بۆ تپی نەورۆز تۆمارکرد.


لە لایەکی دیکەوە: لە نیوەی دووەمی یارییەکە یانەی تەڵەبە هەوڵی ڕاستکردنەوەی ئەنجامی یارییەکەی دەدا، چەندین هێرشی بردە سەر گۆڵی نەورۆز، بەڵام بەرگری بەهێزی نەورۆزییەکان توانی تۆڕی گۆڵەکەی عیماد عیسای گۆڵپارێز بە خاوێنی ڕابگرن.


باکگراوند: نەورۆز دوای ئەنجامدانی پێنج یاریی هەشت خاڵی کۆکردووەتەوە و لە خانەی حەوتەمی ڕیزبەندی دێت و تەنیا سێ خاڵ لە خانەی یەکەمی ڕیزبەندییەوە دوورە.