هەولێر دووچاری دۆڕانێکی گەورە هات

هەولێر دووچاری دۆڕانێکی گەورە هات
27 تشرینی یەکەم
ناوخۆ

ئاڤا سپۆرت


لە گەڕی چوارەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق، لە شاری کوت یانەی هەولێر بووە میوانی یانەی قاسم، بەڵام هەولێر بە ئاستێکی خراپ دەرکەوت و یارییەکەی دۆڕاند.


چیرۆکە سەرەکییەکە: هەولێر لە یارییەکە هەوڵی تۆمارکردنی گۆڵی یەکەمی دەدا، بەڵام بە پێچەوانەی یارییەکە یانەی قاسم لە خولەکی 37 لە ڕێگای حارس حاتەمەوە گۆڵی یەکەمی لە لێدانێکی جوان تۆمارکرد، دوای تێپەڕبوونی خولەکێک لە کاتی زیادکراودا و هەمان یاریزان گەڕایەوە و گۆڵی دووەمی تۆمارکرد.


لە لایەکی دیکەوە: لەسەرەتای نیوەی دووەم موئەیەد سەفا بە کارتی سوور کرایە دەرەوە، ئەمە دۆخی هەولێری هێندەی دیکە تێکدا، لە خولەکی 66 سەیف رەشید گۆڵی سێیەمی تۆمارکرد.


باکگراوند: خولەکی 91 کەریم ئەبابەکر، گۆڵی چوارەم و سەرکەوتنی یانەی قاسمی تۆمارکرد، هەولێر تووشی یەکەم دۆڕان هات، بە حەوت خاڵ بۆ خانەی نۆیەمی ریزبەندی خولەکە دابەزی، یانەی قاسمیش بە کۆکردنەوەی حەوت خاڵ لە ریزبەندی پێنجەم دێت.