زاخۆ زەورای شۆککرد

زاخۆ زەورای شۆککرد

یاریزانانی زاخۆ

27 تشرینی یەکەم
ناوخۆ

ئاڤا سپۆرت


گەڕی چوارەمی خولی ئەستیرەکانی عێراق بەڕێوەجوو، یانەی زاخۆ سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا و هەولێریش دووچاریی یەکەم دۆڕان هات.


چیرۆکە سەرەکییەکە: یانەی زاخۆ لەنێو جەرگەی بەغدا لە یاریی لووتکە گەڕی چوارەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق، بووە میوانی یانەی زەورا، بە سێ خاڵی گرنگ گەڕایەوە.


لە لایەکی دیکەوە: سوورپۆشەکانی زاخۆ بەخێرای گوورزی یەکەمی خۆیان لە خولەکی 11 وەشاند، کاتێک ئەمجەد عەتوان لە لێدانێکی بەهێز گۆڵی یەکەمی زاخۆی تۆمارکرد، بەڵام نەورەسەکانی بەغدا دەستەوەستان نەوەستان و هەوڵی ڕاستکردنەوەی ئەنجامەکەیان دەدا، تا لە خولەکی 41 ئیبراهیم غازی بە پێناڵتی گۆڵی بەرامبەری تۆمارکردەوە.


ئەمەش بزانە: لە نیوەی دووەمی یارییەکە ئەنجامەکە پێچەوانە بوویەوە، عەلی یوسفی هێرشبەری زەورا بە سەرێکی جوان گۆڵی دووەمی زەورای تۆمارکرد، بەڵام وەڵامی زاخۆییەکان تەنیا دوو خولەکی خایاند، گۆڵی یەکسانیان تۆمارکردووە، کاتیک مەحموود ئەسوەد تۆڕی زەوراییەکانی هەژاند، هێندەی نەبرد سیپان سدیق ئەسیستێکی بۆ هێنریک گۆستاڤۆ کرد و گۆڵی سێیەمیان تۆمارکرد، زاخۆییەکان بەرگریان لەو ئەنجامە کردوو، بە سێ گۆڵ و سێ خاڵی گرنگ لە بەغدا گەڕانەوە.


باکگراوند: یانەی زاخۆ کۆی خاڵەکانی گەیاندە هەشت خاڵ و لە خانەی سێیەمی خولەکە دێن، زەوراش بە حەوت خاڵ لە خانەی هەشتەم دێت.