هەڵبژاردەکان بۆتۆ
دهۆک نەیتوانی لە کارەبا بباتەوە
شەیری بکە لە:

یاریزانانی دهۆک
ئاڤا سپۆرت
دهۆک لە یاریگای خۆی میوانداریی کارەبای کرد و گەرەکی بوو، هەشتەم سەرکەوتن بەرامبەر ئەو یانەیە تۆمار بکات.
وێنە گەورەکە: لە دوایین رۆژی گەڕی چوارەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق، کاتژمێر 5:15ـی ئێوارە دهۆک لە یاریگای خۆی ڕووبەڕووی کارەبا بوویەوە، دهۆک بە تەواوی یاریزانەکانی بۆ یارییەکەی ئامادەبوو و بەڵام نەیتوانی سەرکەوتن دەستەبەر بکات.
زانیاریی زیاتر: دهۆک و کارەبا لە مێژووی خۆیاندا 18 یاریی فەرمیان بەرامبەر یەکتر کردووە، دهۆک حەفت یاریی بردووەتەوە و کارەباش لە چوار یارییدا براوە بووە، لە حەوت یارییشدا یەکسان بوونە، دهۆک 26 گۆڵی تۆمار کردووە و کارەباش 19 گۆڵی لە دهۆک کردووە، لە یەک یاریی جامی عێراقیش بەرامبەر یەکتر یارییان کردووە و دهۆک 3 _ 0 سەرکەوتنی بە دەستهێناوە، ئەم یارییەش بە یەکسانبوون کۆتاییهات.
ئەمەش بزانە: ئەنجامەکانی دهۆک لە خولی ئەستێرەکانی عێراق هاندەرانی نیگەران کردووە بە جۆرێک دهۆک لە چوار یاریی ڕابردوودا دوو شکست و سەرکەوتنێک و یەکسانبوونێکی هەیە و بە کۆکردنەوەی 4 خاڵ لە ڕیزبەندی 13یەم دێت، کارەباش سێ یەکسان بوون سەرکەوتنێکی هەیە بە 6 خاڵ لەڕیزبەندی 10ـەمی خولەکە دێت.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.