هەڵبژاردەکان بۆتۆ
نەورۆز یەکەم سەرکەوتنی لەم وەرزەدا بەدستهێنا
شەیری بکە لە:

یاریزانانی نەورۆز
ئاڤا سپۆرت
لە خولی ئەستێرەكانی عێراق یانەی نەورۆز یەكەمین یاریی لە نێو یاریگا نوێیەكەی بردەوە، یانەی نەجەفەیش بەردەوامی بە ئەنجامە خراپەكانی ئەم وەرزەی دا و هێشتا نەیتوانیوە لەم وەرزە تامی سەركەوتن بكات.
وێنە گەورەکە: لە گەڕی چوارەمی خولی ئەستێرەكانی عێراق، یانەی نەورۆز لە یەكەمین یارییدا، لە مێژووی خۆیدا لە نێو یاریگای نێودەوڵەتی نەورۆز ڕووبەڕووی نەجەف بووەوە.
زانیاریی زیاتر: مەروان حوسێن هێرشبەری سورپۆشەكانی سلێمانی لە دەستپێكی نیوەی یەكەم گۆڵی پێشكەوتنی بۆ یانەی نەورۆز تۆمار كرد، لە نیوەی دووەمی یارییەكەش، ئەحمەد مەحموود ناوەڕاستكاری یانەی نەورۆز گۆڵی دووەمی بۆ یانەكەی زیاد كرد. پێش ئەوەی ناوبژیوان فیكەی كۆتایی یارییەكە لێ بدات محەمەد قاسم كاپتنی یانەی نەجەف جیاوازییەكەی كەم كردەوە و گۆڵێكی تۆمار كرد، بەڵام بەو گۆڵە نەیتوانی یانە شینپۆشەكەی نەجەف لە شكست رزگار بكات و یارییەكە بە ئەنجامی (2 ـ 1) لە بەرژەوەندی نەورۆزی كوردان كۆتایی هات.
باکگراوند: نەورۆز یەكەمین سەركەوتنی لەم وەرزەی خولی ئەستێرەكانی عێراق تۆمار كرد، ئەم سەركەوتنەش لە نێو یاریگا نوێیەكەی بوو، سێشەممەی داهاتووش نەورۆز لەسەر هەمان یاریگای خۆی لە كاتژمێر 02:00ـی دوای نیوەڕۆ میوانداریی تەڵەبە دەكات

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.