دهۆک یەکەم یاریی لە جامی کەنداو ئەنجام دەدات

دهۆک یەکەم یاریی لە جامی کەنداو ئەنجام دەدات

یاریزانانی دهۆک

21 تشرینی یەکەم
ناوخۆ

ئاڤا سپۆرت


یانەی دهۆک ڕووبەڕووی یانەی ئەهلی سەنعای یەمەنی دەبێتەوە، کە دوای 13 ساڵ جارێکیتر دهۆک لە خولێکی دەرەوەی عێراقی یاریدەکات.


وێنە گەورەکە: سبەی سێشەممە یانەی دهۆک لە یاریگای خۆی میوانداریی یانەی ئەهلی سەنعای یەمەنی دەکات، دهۆک سەرجەم یاریزانەکانی بۆ ئەم یارییە ئامادەن، یارییەکە کاتژمێر (8:00) بەڕێوەدەچێت.


زانیاریی زیاتر: دهۆک دەیەوێت یەکەم بردنەوە لەم کۆمەڵەیە بەدەستبێنێت، تا دەرفەتی گەیشتن بە قۆناغی دووەم لەدەست نەدات، لە جامی کەنداو تەنیا هەشت یانە بەشدارن، خەڵاتی پاڵەوانی براوەی جامەکە سێ ملیۆن دۆلارە.


باکگراوند: یانەی دهۆک لە خولی ئەستێرەکانی عێراق تەنیا یەک بردنەوەی تۆمارکردووە و دوو شکستی هەیە.