هەولێر ڕووبەڕووی قاسم دەبێتەوە

هەولێر ڕووبەڕووی قاسم دەبێتەوە

یاریزانانی هەولێر

21 تشرینی یەکەم
ناوخۆ

ئاڤا سپۆرت


دوای وەستانی بۆ ماوەی نزیکەی 20 ڕۆژ خولی ئەستێرەکانی عیراق دەستپێدەکاتەوە، یانە کوردستانییەکان گەڕێکی بەهێز چاوەڕێیان دەکات.


وێنە گەورەکە: سبەی پێنجشەممە، کاتژمێر (2:30) لە گەڕی چوارەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق یانەی هەولێر لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی یانەی قاسم دەبێتەوە، کە هەولێر تا ئێستا دووچاری هیچ دۆڕانێک نەبووەتەوە.


زانیاریی زیاتر: یانەی هەولێر بەهۆی پێکان لە توناکانی یاریزانان شێرکۆ کەریم و ئوسامە ڕەشید بێبەش دەبێت، بەڵام یاریزان نیاز محەممەدی بەرگریکاری لە پێکان گەڕاوەتەوە و دەتوانێت یاریی بکات.


باکگراوند: یانەی هەولێر دوای ئەنجامانی سێ یاریی دوو بردنەوە و یەکسانبوونێکی هەیە و بە کۆکردنەوەی حەوت خاڵ لە خانەی سێیەمی خولەکە دێت.