هەڵبژاردەی عێراق دووچاری یەکەم شکست هات

هەڵبژاردەی عێراق دووچاری یەکەم شکست هات

یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق و کۆریای باشوور

16 تشرینی یەکەم
ناوخۆ

ئاڤا سپۆرت


دوای بردنەوەی ئوردن بە ئەنجامی (4-0) لە عومان عێراق پێگەی دووەمی لەدەستدا و بۆ خانەی سێیەم دابەزی مانگی داهاتووش لە یاریگای بەسڕە میوانداریی ئوردن دەکات، له‌ یاریی لوتكه‌ی پاڵاوتنه‌كانی مۆندیالی 2026، عێراق لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر كۆریای باشوور دۆڕا.


 چیرۆکە سەرەکییەکە: له‌ گه‌ڕی چواره‌می كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می پاڵاوتنه‌كانی مۆندیال، لە یاریگەی سیئۆل عێراق بووە میوانی كۆریای باشوور، لە خولەكی 41ـی نیوەی یەكەم كۆریا لە ڕێگەی سی هون بە گۆڵێك پێشكەوت، دواتر لە خولەكی 50ـی نیوەی دووەم ئەیمەن حوسێن بە ئاسیستی ئەمجەد عەتوان گۆڵی یەكسانبوونی كرد.
لە لایەکی دیکەوە: پاشان لە خولەكی 74 و 83 كۆریا دوو گۆڵی لەسەریەكی لە رێگەی یاریزانان (هیۆن جیو و لی جای سۆنگ) تۆمار كرد، لە كۆتاییەكانی یارییەكەش ئیبراهیم باییش گۆڵی دووەمی عێراقی تۆمار كرد، بەڵام ئەو گۆڵە نەیتوانی عێراق لە شكست رزگار بكات.


باکگراوند: كۆریای باشوور به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 10 خاڵ لە خانه‌ی یه‌كه‌می كۆمەڵەی دووەم مایەوە، لە بەرامبەردا شێره‌كانی رافیده‌ین بە 7 خاڵ لە پلەی سێیەم دێن و ئوردنیش لە خانەی دووەم دێت.