هەڵبژاردەکان بۆتۆ
ئەستێرەیەکی یانەی هەولێر لە پێکان گەڕایەوە
شەیری بکە لە:

نیاز محەممەد
13 تشرینی یەکەم
ناوخۆئاڤا سپۆرت
نیازمحەممەد بەرگریکار و یاریزانی یانەی هەولێر، دوای تووشبوونی بە پێکان و دابڕانی بۆ دوو یاریی یانەکەی گەڕایەوە مەشق و ڕاهێنانەکان.
لێدوانی فەرمی: نیاز محەممەد بە ئاڤا سپۆرتی ڕاگەیاند،" لە پێکانکەم چاکبوومەتەوە و چەند ڕۆژێکە بە شێوەیەکی سروشتی مەشق و ڕاهێنان دەکەم، بۆ یاریی داهاتووی یانەی هەولێر ئامادەم و بەشداریی دەکەم".
زانیاریی زیاتر: هەولێر ڕۆژی 24 ئەم مانگە لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی یانەی قاسم دەبێتەوە، بەڵام بۆ یارییەکە لە توناکانی شێرکۆ کەریم و ئوسامە ڕەشید بێبەش دەبێت.
باکگراوند: یانەی هەولێر لە سێ یاریی ڕابردوودا خاوەنی حەوت خاڵە و لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندیی دێت، بە جیاوازی گۆڵ لە خانەری سێیەم دێت.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.