هەڵبژاردەکان بۆتۆ
کتێبی دەروونزانی کارگێڕی بڵاوکرایەوە
شەیری بکە لە:

ناساندنی کتێب
ئاڤا سپۆرت
لە بەرێوەبەڕایەتی کتێبخانەی گشتی لە شاری هەولێر، ڕێورەسمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی (دەروونزانی کارگێڕی) بەڕێوەچوو.
وێنە گەورەکە: کتێبەکە لە لایەن دکتۆر (دیار کەمال ئەسەعەد)ەوە نووسراوەتەوە، نووسەر لە کتێبەکە باسی گرنگترین بنەماکانی گارگێڕی و بەڕێوەبردن کردووە لەنێو کایەکانی ژیان و وەرزشدا.
لێدوانی فەرمی: لەسەر پرسی گرنگی و پەیڕەوەکردنی ڕێکارە گرنگەکانی ئەم کتێبە نووسەر بۆ ئاڤا سپۆرت گوتی"ماوەی ساڵێکە خەریکی نووسینەوەی ئەم کتێبەم هەوڵمداوە گرنگترین ئەو بنەما گرنگانە باس بکەم کە بۆ ژینگەی کوردستان بەسوودە، چونکە دەبێت باس لەو ڕێگایانە بکەی کە بۆ ژینگەی کوردستان گونجاوە".
زانیاریی زیاتر: دیار ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، بۆ هەرکەسێکی کارگێڕ یا بەرپرسێک پێویستە ئەم کتێبە بخوێنێتەوە، چونکە پاڵپشتێکی باشی دەکات بۆ ئەوەی لە کارەکەیدا سەرکەوتووبێت.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.