"ڕکابەرەکەمان زۆر بەهێزە"

"ڕکابەرەکەمان زۆر بەهێزە"

کاساس

9 تشرینی یەکەم
ناوخۆ

ئاڤا سپۆرت


کاساس ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق، باسی یارییەکەیان بەرامبەر هەڵبژاردەی فەڵەستین کرد، کە سبەی پێنجشەممە لە گەڕی سێیەمی یارییەکانی پاڵاوتنی کیشوەری ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیال ڕووبەڕوودەبنەوە.


ئەوەی لە بارەیەوە دەگوترێت: کاساس لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی  گوتی"پێش هەموو شتێک هیوای ئاشتی بۆ جیهان دەخوازم  هیوادارم جەنگ کۆتایی پێبێت".


ئەوش بزانە: داوا لە هاندەران دەکەم پاڵپشتی هەڵبژاردەکەیان بکەن، بەرامبەر هەڵبژاردەیەک خاڵێکی لە کۆریای باشوور وەرگرتووە، کەواتە بەهێزن، کاساس ئەوەی گوت.


زانیاریی زیاتر: کاساس ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کە لە یاریی کوەیت دوو خاڵیان بەهۆی هەڵەی ناوبژیوان لەدەستداوە هیوادارن قەرەبووی بکەینەوە.


باکگراوند: هەڵبژاردەی عێراق چوار خاڵی کۆکردووەتەوە و لە خانەی سێیەمی ڕیزبەندی کۆمەڵەکەی خۆی دێت، عێراق تەنیا یەکجار گەیشتووەتە مۆندیال کە لە 1986 بوو لە وڵاتی مەکسیک.