هەواڵێکی خۆش بۆ هاندەرانی هەڵبژاردەی عێراق

هەواڵێکی خۆش بۆ هاندەرانی هەڵبژاردەی عێراق

پێکهاتەی هەڵبژاردەی عێراق

8 تشرینی یەکەم
ناوخۆ

ئاڤا سپۆرت


پشکنینە پزیشکییەکان دەریانخستووە ئەیمەن حوسێن لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە و گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵکراوە و دەتوانێت پەیوەندی بە مەشقەکانی هەڵبژاردەی عێراقەوە بکات.


ئەوەی لە بارەیەوە دەگوترێت: پێگە عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، کە ئەمڕۆ سێشەممە،  لە نەخۆشخانەی حەمەد لە دەوحە پشکنینی پزیشکی بۆ ئەیمەن حوسێن هێرشبەری عێراقی یانەی خۆڕی قەتەڕی کرا و ئەنجامەکان دەریخانخستووە، ئەیمەن هیچ کێشەی نەماوە و دەتوانێت یاریی بکات.

 

زانیاریی زیاتر: یانەی خۆری قەتەڕی بڕیاریداوە گڵۆپی سەوز بۆ ئەیمەن حوسێن هەڵبکات و ئەو هێرشبەرە عێراقییە ئەمڕۆ گەشتی عێراقی کرد، بۆ ئەوەی لە بەسرە لەگەڵ هەڵبژاردەکەی دەست بە مەشق و ڕاهێنان بکات و خۆیان بۆ دوو یاریی داهاتوویان لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال ئامادە بکەن.

 

باکگراوند: ئەیمەن لە دوایین یاریی هەڵبژاردەکەی لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 بەرامبەر عومان تووشی پێکان بوو، بەڵام چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە بەغدا دەستی بە مەشق و ڕاهێنان کردەوە و لەلایەن خیسوس کاساسەوە بۆ دوو یاریی داهاتوو بەرامبەر فەڵەستین و کۆریای باشوور بانگهێشتکراوە.