هەڵبژاردەکان بۆتۆ
ڕانیە تاوانی چییە؟
شەیری بکە لە:

هاندەرانی ڕانیە
تاوانی ڕانیە چییە؟
ئەگەر بەراوردێکی ورد لە نێوا ڕانیە و زاخۆ بکەین جیاوازییەکەی زۆر نابینین، لە ڕووی ڕووبەڕوو ژمارەی دانیشتوان هەردوولاوە، ئەوان لە یەکەوە نزیکن، من دەمەوێت بەراوردەکە لە ڕووی وەرزشییەوە بکەم.
بۆ دەبێت یانەی ڕانیە یاریگایەکی جوان و قەشەنگی نەبێت، تەنانەت ئێستا بەهۆی نەبوونی یاریگایەکی شایستە، بڕیارە یارییەکانی لە دەرەوە ئەنجام بدات.
بۆ دەبێت ڕانییە لە قوربانی دانی و خەباتگێڕی لە ڕیزی پێشەوەبێت، بەڵام یاریزانان و وەرزشوانانی ئەم ناوچە جوانە یاریگایەکی جوانیان نەبێت، یارییەکانی تێدا ئەنجامدات.
ئاستی ڕکابەرییان سنووردارە، لە کاتێکدا خاوەن چەندین یاریزانی گەنج و باشن، ئەوان لەڕووی جەستەیەوە جیاوزا و بەهێزن، خاون هاندەرێکی جوان و عاشق بە تۆپی پێن، بەڵام بەهۆی نەبوونی یاریگایەکی گونجا و پاڵپشتیەکی باشی دارایی تیپەکە لە سنوورێکی داخراودا دەبینرێت.
ڕانیە بەراورد بە زاخۆ بکە، دەبینیت یاریگایەکی نێودەوڵەتی هەیە، گرانترن یاریزان لەسەر ئاستی خولی عێراقی لەو یانەیە یاریدەکات، وەرزی ڕابردوو نزیکبوون بگەنە جامی کەنداو.
هەموو پاڵپشتیەکی باشیان بۆ دەکرێت، ڕکابەری لەگەڵ یانە گەورەکانی عێراق دەکەن، هاندەرانیان هەموو گەڕێک تابلۆیەکی نایاب پێشکەش دەکەن، ئەگەر بۆ چەند ساڵێکی دیکە بەردەوامبن دەگەنە ئستێکی دیکەی وەرزش.
من دڵنیام ئەگەر هەمان پاڵپشتی لە ڕانییە بکرێت ئەوا دەتوانن چەند ساڵی دهاتوو وێنەیەکی جوانی ئاستی ڕاستەقینەی خۆیان پێشکەش بکەن و ببنە ناوێکی گەورەی کوردستان و عێراق.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.