ئارسناڵ بەردەوامە لە ئەنجامە باشەکان

ئارسناڵ بەردەوامە لە ئەنجامە باشەکان
6 تشرینی یەکەم
جیهان

ئاڤا سپۆرت


ئارسناڵ لە یاریگای ئیماڕاتی تایبەت بەخۆی، لە درێژەی یارییەکانی گەڕی حەوتەمی پریمەرلیگ، پێشوازی لە ساوسهامتن کرد و یارییەکەی لێبردەوە.


چیرۆکە سەرەکییەکە: ئاسناڵ
گێمی یەکەم بەتەواوی کۆنتڕۆڵی یارییەکەی کردبوو، چەند جارێک بەختی خۆیان تاقیکردەوە بەڵام سەرکەوتوو نەبوون، گێمی یەکەم بەبێ گۆڵ بۆ هەردوولا کۆتایی هات، گێمی دووەم لە ڕووداوێکی چاوەڕواننەکراودا ساوهامتن لە ڕێگەی کامیرۆن ئارچەر گۆڵێکی تۆمارکرد.


لە لایەکی دیکەوە:
ئارسناڵ هەر زوو لە خولەکی 58 لە ڕێگەی هاڤێرتز گۆڵی یەکسانبوونەوەی تۆمارکرد، دوای چەند گۆڕانکارییەک لە پێکهاتەکەی ئارتێتا، لە خولەکی 68، گابریێل مارتینێلی گۆڵی دووەم و پێشکەوتنی تۆمارکرد.

 


زانیاریی زیاتر: بوکایۆ ساکا بەر لە کۆتایی یارییەکە، گۆڵی سێیەمی تۆمارکرد و کۆتایی بە یارییەکە هێنا.

کرێکار ڕەسوڵ

هەواڵساز
کرێکار ڕەسوڵ