هەڵبژاردەکان بۆتۆ
لیڤەرپووڵ پێشەنگ چۆڵ ناکات
شەیری بکە لە:

ئاڤا سپۆرت
لیڤەرپووڵی پێشەنگ لە یەکەم یاری گەڕی حەوتەمی پریمەرلیگ، بووە میوانی کریستاڵ پاڵاس و بە گۆڵێکی بێ وەڵام یارییەکەی لێبردەوە.
چیرۆکە سەرەکییەکە: کریستاڵ پاڵاس چرکەی 20ـی یارییەکە لە ڕێگەی نیکیتیاوە گۆڵێکی تۆمار کرد، بەڵام بەهۆی ئۆفسایدەوە هەژمار نەکرا، لیڤەرپووڵ دوای ئەو گۆڵە هەر زوو کۆنتڕۆڵی یاریگای گرتەدەست و لە خولەکی نۆ، دیگۆ جۆتا گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، دوای گۆڵەکەش لیڤەرپووڵ بەردەوام بوون لە هێرشبردن و گلدانەوەی تۆپ، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە تۆمارکردنی گۆڵ.
لە لایەکی دیکەوە: لیڤەرپوول لە گێمی دووەمدا بەردەوام بوو لە فشارکردن و کریستاڵ پاڵاسیش پەرپەچی دەدایەوە و مەترسی دەخستە سەر گۆڵی لیڤەرپووڵ، بەڵام هەموو هەوڵەکان بێسوود بوون و یارییەکە بەو تاکە گۆڵە کۆتایی هات.
زانیاریی زیاتر: لە خولەکی 79ـی یارییەکە ئەلیسۆنی گۆڵپارێز دووبارە تووشی پێکان بووەوە و گۆڕانکاری پێکرا.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.