زاخۆ یەکەم سەرکەوتنی بەدەستهێنا

زاخۆ یەکەم سەرکەوتنی بەدەستهێنا

یاریزنانی زاخۆ و کەربەلا

5 تشرینی یەکەم
ناوخۆ

ئاڤا سپۆرت


یانەی زاخۆ توانی سەرکەوتنێکی گەورە بەسەر یانەی کەربەلا تۆماربکات، کاتێک لە گەڕی سێیەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق ڕووبەڕووبوونەوە.


وێنە گەورەکە: لە نیوەی یەکەمی یارییەکە یانەی زاخۆ کۆنتڕۆڵی یاریەکەی کرد و توانی لە خولەکی 24 لە ڕێگای ئەمجەد عەتوان بە لێدانی سزا گۆڵی یەکەمی تیپەکە تۆماربکات، چوار خولەک دوای ئەمە، ئەیوب نەناح گۆڵی دووەمی تیپەکەی تۆمارکرد.


لە لایەکی دیکەوە: لە نیوەی دووەم زاخۆ بەتەواوی دەستی بەسەر یارییەکە داگرت و لە خولەکی 60 ئەمجەد عەتوان ‌هەڵەیەکی گۆڵپارێزی کەربەلای قۆستەوە و گۆڵی سێیەمی زاخۆی تۆمارکرد، گۆستاڤۆ هێنریک لە خولەکی 72 گۆڵی چوارەمی کوڕانی زاخۆی تۆمارکرد، خولەکی 80 گۆستاڤۆ لە لێدانێکی بەهێز گۆڵی پێنجەمی تیپەکەی تۆمارکرد، یاریی بە ئەنجامی پێنج گۆڵی بێوەڵام لە بەرژەوەندی زاخۆ بە کۆتاهات.


زانیاریی زیاتر: یانەی زاخۆ لە سێ یارییدا پێنج خاڵی کۆکردووەتەوە، ئێستا لە خانەی پێنجەمی ڕیزبەندییەکە دێت.