هەڵبژاردەکان بۆتۆ
هەولێر لە دۆڕان ڕزگاری بوو
شەیری بکە لە:

یاریزانانی هەولێر و زەوڕا
ئاڤا سپۆرت
یانەی هەولێر لە گەڕی سێیەمی یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق میوامداریی زەوڕای کرد، یاریی بە ئەنجامی گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتاییهات.
چیرۆکە سەرەکییەکە: لە نیوەی یەکەمی یارییەکەدا هەولێر لەسەرەتادا دەرفەتی گۆڵکردنی بۆ ڕەخسا بەڵام نەیقۆستەوە، خولەکی 19 زەوڕا بە تۆپێکی جێگیر توانی گۆڵی یەکەم تۆماربکات.
لەلایەکی دیکەوە: لە نیوەی دووەمی یارییەکە هەولێر هەوڵی ڕاستکردنەوەی ئەنجامەکەی دەدا، سەمیر بابۆی ڕاهێنەر گۆڕانکاری لە پێکهاتەی تیپەکەی کرد، تا لە خولەکی 71 گۆڵی یەکسانی تۆمارکردەوە، یاریی بەو ئەنجامە کۆتاییهات.
باکگراوند: دوای ئەم یەکسانبوونە کۆی خاڵەکانی هەولێر گەیشتە حەوت خاڵ و بەشیوەی کاتی لەسەروو ڕیزبەندی خولەکە مایەوە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.