قوەجەوییە سەرکەوتنێکی گرنگی بەدەستهێنا

قوەجەوییە سەرکەوتنێکی گرنگی بەدەستهێنا

یاریزانانی جەوییە

3 تشرینی یەکەم
ناوخۆ

ئاڤا سپۆرت


لە چوارچێوەی یارییەکانی پاڵەوانێتی چامپیۆنزلیگی (بی) ئاسیا، یانەی قوەی جەوییە بردنەوەیەیکی گرنگی بەدستهێنا.


وێنە گەورەکە: جەوییەی عێراقی لە دووەم یاریی ئەم پاڵەوانێتییە، بووبە  میوانی یانەی تەعاونی سعودی، لە نیوەی یەکەمدا، یانەی تەعاون کۆنتڕۆڵی یارییەکەی کردبوو، یاریزانانی جەوییەش بەرگرییان دەکرد، هەوڵیاندەدا لە ڕێگەی هێراشی پێچەوانە گۆڵ تۆماربکەن.


لە لایەکی دیکەوە: لە دوایین خولەکی نیوەی یەکەم ئەحمەد یتسایای یاریزانی جەوییە گۆڵێ یەکەمی تیپەکەی تۆمارکر، لەگەڵ دەستپێکی نیوەی دووم کوڕانی جەوییە لە ڕێگەی سەعد عەبدولئەمیر گۆڵی دووەمی تیپەکەیان تۆمارکرد.


 زانیاریی زیاتر: خولەکی 62 (جواو پێدرۆ)ی هێرشبەری یانەی تەعاون گۆڵی یەکەمی تیپەکەی تۆمارکرد، هەوڵیاندەدا ئەنجامی یارییەکە یەکسان بکەنەوە، بەڵام یاریزانانی جەوییەی عێراقی بەرگرییەکی تووندیان لە ناوچەی خۆیان دەکرد، یارییەکە بە ئەنجامی (2-1) لە بەرژەوەندی جەوییە کۆتاییهات.