هەڵبژاردەکان بۆتۆ
"دەستبەرداری هیچ یاریزانێک نابین"
شەیری بکە لە:

یاریزانانی دهۆک
ئاڤا سپۆرت
دەنگۆی دوورخستنەوەی یاریزانانی یانەی دهۆک لە لایەن کارگێڕی یانەکەوە بڵاوبوویەوە، کە ئەمڕۆ کۆتایی بە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە عێراق دێت.
لێدوانی فەرمی: جاسم حاجی سکرتێری یانەی دهۆک بە ئاڤا سپۆرتی ڕاگەیاند، کە ئەو دەنگۆیانەی باس لە دوورخستنەوەی یاریزانانی یانەکە دەکەن بیچ بنەمایەکی ڕاستی نییە و ئەمە هەرگیز ڕوونادات، چونکە ئێمە لەسەر خواستی ڕاهێنەر ئەم یاریزانانەمان هێناوەتە تیپەکە.
زانیاریی زیایر: دەنگۆ دەستبەرداربوون لە یاریزانان پێنج یاریزانی یانەی دهۆک هەبوو، بەڵام جگە لە یاریزان هیدایەت لەتیف، کە بەهۆی کێشەی خێزانییەوە داوای ڕۆیشتنی لە یانەکە کردووە، ئێمەش ڕەزامەندی ڕۆیشتنمان بە یاریزانەکە داوە.
باکگراوند: یانەی دهۆک لە دوو یاریی ڕابردووی لە خولی ئەستێرەکانی عێراق، لەنێو یاریگای خۆی دووچاری دۆڕان هات، ڕۆژی یەکشەممەی دهاتوو، لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی یانەی نەجەف دەبێتەوە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.