دی یۆنگ ڕاستییەکان ئاشکرا دەکات

دی یۆنگ ڕاستییەکان ئاشکرا دەکات

دی یۆنگ

30 ئەیلوول
جیهان


ئاڤا سپۆرت 
فرانکی دی یۆنگ دوای ماوەیەکی درێژ دوورکەوتنەوە بەهۆی پێکانەوە، ئێستا گەڕاوەتەوە ڕاهێنانەکان. 
 
چیرۆکە سەرەکییەکە: دی یۆنگ بەهۆی پێکانە درێژخایەنەکەیەوە ئیدارەی بەرشەلۆنەی نیگەران کردبوو، هەروەها قسە و باسێکی زۆری لەسەر کرا کە دی یۆنگ پێویستی بە نەشتەرگەرییە، بەڵام خۆی ڕەتی دەکاتەوە نەشتەرگەری ئەنجام بدات، لەگەڵیشدا مووچەیەکی زۆر وەردەگرێت و یاری ناکات. 
 
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: دی یۆنگ دوای گەڕانەوەی بۆ ڕاهێنانەکان ڕایگەیاند؛ ئەوەی دەگوترێت ڕاست نییە، یانەکەم هاوڕابوو کە ئەنجام نەدانی نەشتەرگەری باشترین بژاردەیە، بە هیچ جۆرێک مووچەکەم نزیکیش نییە لەو نرخەی باسی دەکەن. 
 
زانیاریی زیاتر: دی یۆنگ لە مانگی نیسانەوە لە یاریگاکان دوورکەوتووەتەوە، بەو هۆیەوە نەیتوانی لەگەڵ هەڵبژاردەکەیدا بەشداری یۆرۆش بکات، فرانکی لەگەڵ بەرشەلۆنە 213 یاری ئەنجام داوە، خاوەنی 17 گۆڵە و 21 گۆڵیشی بۆ هاوڕێکانی دروست کردووە.