هەڵبژاردەکان بۆتۆ
کاساس پێکهاتەی هەڵبژاردەی عێراقی ئاشکرا کرد
شەیری بکە لە:

یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق
ئاڤا سپۆرت
خیسۆس کاساسی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق، پێکهاتە تیپەکەی بۆ دوو یاریی داهاتووی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئاسیا ڕاگەیاند، ناوی چوار یاریزانی کوردیشی تێدایە.
وێنە گەورەکە: کاساس بۆ دوو یارییەکەی فەلەستین و کۆریای باشوور، ناوی 26 یاریزانی ڕاگەیاند، هەر یەک لە یاریزانان مێرخاس دۆسکی، ڕێبین سۆلاقا، ئوسامە ڕەشید، یوسف ئەمین، وەک یاریزانی کورد لە پێکهاتەی کۆتایی کاساس دەبینرێن.
زانیاریی زیاتر: هەڵبژاردی عێراق لە ناوەڕاستی ئۆکتۆبەر ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی فەڵەستین دەبێتەوە، کاتێک لە یاریگای بەسڕە میوانداریی ئەو تیپە دەکات، دواتر لە سیئۆلی پایتەختی کۆریای باشوور دەبێتە میوانی ئەو هەڵبژاردەیە.
باکگراوند: هەڵبژاردەی عێراق، لە دوو گەڕی ڕابردوو توانی لە عومان بباتەوە و لەگەڵ کوەیت یەکسانبێت، ئێستا بە کۆکردنەوەی چوار خاڵ لە خانەی سێیەمی ڕیزبەندییەکە دێت.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.