ئارسناڵ بردنەوەیەکی زەحمەتی بەدەستهێنا

ئارسناڵ بردنەوەیەکی زەحمەتی بەدەستهێنا

یاریزانانی ئارسناڵ

29 ئەیلوول
جیهان

ئاڤا سپۆرت


لە درێژەی یارییەکانی گەڕی شەشەمی پرێمەرلیگ، ئارسناڵ لە یاریگای ئیماڕات میوانداری لیستەر سیتی کرد، یارییەکەشی بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لێبردەوە و خاڵەکانی لەگەڵ مانچستەر سیتی یەکسانکردەوە.


چیرۆکە سەرەکییەکە: گەنەرز لە گێمی یەکەم بە تەواوی کۆنتڕۆڵی یارییەکەی کردبوو، لە خولەکی 20 لە ڕێگەی مارتینێلی گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، ئارسناڵ هەر بەمە نەوەستا و لە کاتی زیادکراوی گێمی یەکەم گۆڵی دووەمیشی لە ڕێگەی ترۆسارد تۆمارکرد، گێمی یەکەم بەم ئەنجامە کۆتایی هات. 


لە لایەکی دیکەوە: گێمی دووەم هەر دوای دوو خولەک جەیمس جەستن گۆڵێکی بۆ لیستەر سیتی تۆمارکرد و جیاوازییەکەی کەمکردەوە، دوای ئەم گۆڵە تۆپهاوێژەکانی لەندەن بەردەوام بوون لە هێرشەکانیان و چەندین هەلی مەترسیداریان ڕەخساند، بەڵام هێرمانسنی گۆڵپارێزی لیستەر بەرپەچی هەموو هێرشەکانی دایەوە.


زانیاریی زیاتر:  خولەکی 63 بەشێوەیەکی چاوەڕوانکراو جەیمس جەستن، بەشێوەیەکی ناوازە گۆڵی دووەمی خۆی و لیستەری تۆمار و ئارسناڵیان شۆک کرد، بەڵام ئارسناڵ کۆڵی نەدا و لە کاتی زیادکراودا دوو گۆڵی تری تۆمارکرد، بەشێوەیەکی کاتی چووە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی.