هەڵبژاردەکان بۆتۆ
بایرن میونشن و لیڤەرکوزن یەکسانبوون
شەیری بکە لە:

یاریزانانی لیڤەرکوزن
ئاڤا سپۆرت
لووتکەی گەڕی پێنجەمی بۆندزلیگا، ڕووبەڕووبوونەوەی بایرن میونشن و بایەر لیڤەرکوزن بوو، بایرن میونشنی خاوەن ماڵ پێش ئەو یارییە، چوار یاری ئەنجام دابوو هەر چواری بردبووەوە و 16 گۆڵیشی تۆمارکردبوو، هەرچی لیڤەرکوزنە خاوەنی سێ بردنەوە و شکستێک بوو، 19 گۆڵیان تۆمارکردبوو و نۆ گۆڵیشیان لێکرابوو.
وێنە گەورەکە: بایرن میونشن هاوشێوەی یارییەکانی ڕابردوو لەپێشەوە بە فشاری بەرز یاری دەکرد، تیپەکە لە وەرگرتنەوەی تۆپ زۆر چاڵاک بوو و زۆر بەخێرایی دەگەیشتە سەر گۆڵی بایەر لیڤەرکوزن، تیپەکەی چابی ئەڵۆنسۆ بەناچاری لە نیوەی یاریگای خۆی بە زۆرترین یاریزان بەرگری ناوچەیی نزمی دەکرد.
لە لایەکی دیکەوە: لە تاکە هەلی بایەر لێڤەرکوزن لە نیوەی یەکەم، ڕۆبێرت ئاندریک بە لێدانێک لە دەرەوەی هێڵی سزا گۆڵی یەکەمی یارییەکەی تۆمار کرد، دوای گۆڵەکە بایرن میونشن لە فشارەکانی بەردەوام بوو، تاوەکوو ئەلێکساندەر پاڤلۆڤیچ بە شێوازێکی لێدانێکی ناوازە ئەنجامەکەی لە بەرژەوەندی تیپەکەی یەکسان کردەوە.
ئەمەش بزانە: گێمی دووەم هەمان سیناریۆی یەکەم بوو، بەڵام لەو گێمەدا بایرن نەیتوانی گۆڵی بردنەوە بەدەستبهێنێ، دواجار هەردوولا بە خاڵێک یاریگایان جێهێشت.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.